کاردانەوەى ئەلۆنسۆ پێش یارییەکەى رۆما
وێستگە سپۆرت-
ئەلۆنسۆ روونیکردەوە دەیانەوێت بردنەوە بەرامبەر رۆما بەدەستبهێنن و وەکو ئەوە یارى بکەن کە گۆڵیان تۆمار نەکردووە
پێش یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر رۆما، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن هۆشداری دایە یاریزانانی یانەکەی و رایگەیاند، یارییەکەیان بەرامبەر رۆما یاری پێش کۆتاییە و پێویستە بە عەقڵیەتێکی جیاواز و بە سەرنجێکی وردەوە لێی بڕوانن.
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخەکە مەترسیدارە، سەرەڕای گەورەی پێگەکەی ڕەنگە شتەکان بگۆڕدرێن تەنیا بە گۆڵێک کە ببێتە خاڵی دەستپێکی تیپی بەرامبەر.
ئەلۆنسۆ وتیشی: بیرۆکەکە بۆ بەرگریکردن نییە لە بەرژەوەندی، بەڵکو ئەوەیە بچینە ناو یاریگا و هەوڵبدەین یارییەکە کۆنترۆڵ بکەین و لەسەر شێوازی خۆمان بەردەوامبین.
دەشڵێت، دەمانەوێت یارییەکی کاریگەر بکەین و یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، وەک ئەوەی یاریی چوون بە بێ گۆڵ کۆتایی هاتبێت مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین.
AM:10:34:09/05/2024
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه