ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید ڕیمۆنتاداى بەسەر بایرن میونخ دا کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕیمۆنتاداى بەسەر بایرن میونخ دا کرد و 2-1 لێی بردەوە.
لە یارییەکانى گەڕانەوەى نیوەى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى ڕیاڵ مەدرید میواندارى بایرن میونخى کرد ، یارییەکە 2-1 لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات.
تاکە گۆڵەکەى بایرن میوخ دەیڤز لە خولەکى 68 تۆمارى کرد و دوو گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدریدیش خۆسیلۆ لە خولەکەکانى 88 و وخولەکى زیاد کراو تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە ڕیاڵ مەدرید گەیشتە کۆتایی و تێیدا ڕووبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوە ویارییەکەش لە 1ى شەش ئەنجام دەدرێت لە یاریگاى وێمبڵى
AM:12:17:09/05/2024
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه