ئهنچیلۆتى: پێویستمان به خێرایی زیاتره
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە كه بهرانبهر بایرن میونخ پێویستیان به خێراى زیاتر ههیه و لە یاری پێشوو یانه ئهڵمانییهكه لهوان باشتربوون .
پێش روبەڕوبوونەوەی بایرن میونشن، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بایرن و ریاڵ دوو یانەن خاوەنی مێژوویەکی گەورەن، هەردوولاش رێز لە یەکتر دەگرن، یانە باڤارییەکە لە یاری پێشوو لەوان باشتر بوونە و باشتر یارییان کردووە.
وتیشی: زۆر بە پەرۆشین، چونکە دەکرێت شەوێکی تری ئەفسوناوی بێت بۆ ئێمە، بەڵام باش ئاگاداری سەختی ئەم یارییەین بەڵام لە پێناو بردنەوە یاریدەکەین، ئەگەر بیرۆکەکەشم نەگۆڕم ئەوە لونین لە پێگەی سەرەکی یاریدەکات سەرەڕای گەڕانەوەی کۆرتوا و پێشكهشكردنى ئاستێكى بهرز بهرانبهر قادش.
باسی لەوەشکرد، یارییەکە چڕتر و ریتمی خێراتر بێت بۆ ئەوان باشترە، لەبەر ئەوەش یارییەکەیان تووند دەبێت، وە دوای هەڵسەنگاندنی یاری پێشووش بۆی روونبوەتەوە لە رووی بەرگریەوە دەکرا باشتر بن.
AM:10:02:08/05/2024
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه