ڤیدیۆ.. بوروسیا دۆرتمۆند گەیشتە یارى کۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى بوروسیا دۆرتمۆند 1-0 لە یانەى پاریس سانجێرمانى بردەوە و گەیشتە یارى کۆتایی چامپیۆنسلیگ.
لە یارى گەرانەوەى نیوەى کۆتایی چامپیۆنسلیگ یانەى بوروسیا دۆرتمۆند بووە میوانى پاریس سانجێرمان ، یارى چوون 1-0 لە سودى یانە ئەڵمانییەکە کۆتایهات بوو. لەم یارییەشدا دۆرتمۆند 1-0 بردنەوەى تۆمار کرد.
تاکە گۆڵەکەى دۆرتمۆند ماتس هۆمێڵز تۆمارى کرد .
بەو شێوەیە دۆرتمۆند گەیشتە یارى کۆتایی و پاریس ماڵئاوای کرد.
PM:11:53:07/05/2024
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه