‌کاردانەوەى مارکینۆس پێش یارییەکەیان بەرانبەر دۆرتمۆند

وێستگە سپۆرت-

مارکینۆس کاپتنی تیپی یەکەمی  پاریس سانجێرمان جەختی لەوە کردوە کە دەیانەوێت هەمان سیناریۆى یارییەکەى بەرشەلۆنە بەرانبەر دۆرتمۆند دووبارە بکەنەوە

پاریس سانجێرمان لە یاری چووندا بە گۆڵێکی خاوێن بە بروسیا دۆرتمۆنددۆڕا

مارکینۆس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکە، وتی: بروسیا دۆرتمۆند تیپێکی گەورەیە، یارییەکە زۆر قورس دەبێت، نازانین لە کاتی یارییەکەدا چی ڕوودەدات، بەڵام باوەڕمان بەو کارانە هەیە کە بەدرێژایی وەرزەکە کردوومانە، هەروەها باوەڕمان بەو هاندەرانەمان هەیە کە هاوکارن بۆ ئێمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە درک بە گرنگی یاریکردن دەکەین لەسەر خاکی ماڵەکەمان لەگەڵ هاندەرانمان، وزەمان دەکرێت دوو هێندە زیادبکات لەگەڵ بوونی ئەوان، هەمووان دەزانن هاندەرانمان چەندە سەرسوڕهێنەرن، هەروەها ئەو وردەکاریانەی کە جیاوازی دروست دەکەن، هاندەران بەشێکن". لەوان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرامبەر بەرشەلۆنەدا، ئێمە ئارام بووین تەنانەت دوای ئەوەی گۆڵیان لێ کردین ، ئێمە گەڕانەوە بۆ ئەنجامى یاریەکە.

جەختیشی لەوە کردەوە: لە ئێستادا تیپەکەمان تێکەڵەیەک لە گەنجان و ئەزموونە، ڕاهێنەر زۆر حەزی لە دروستکردنی ئەم تێکەڵەیە

لەکۆتاییدا وتی: بەراوردکردنی وەرزەکانی ڕابردوو قورسە بەدڵنیاییەوە لەبیرمانە گەیشتینە یاری کۆتایی ٢٠٢٠، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەڵام کاروانێکی نایابمان پێشکەشکرد .


AM:09:41:07/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌