ڤیدیۆ.. فه‌ڕه‌نسا له پۆڵنداى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ڕه‌نسا 3-1له پۆڵنداى برده‌وه و گه‌یشته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی مۆندیال.
له یارییه‌كانى قۆناغى 16ى مۆندیال و له یاریگاى سه‌مامه فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی پۆڵندا بوووه، یارییه‌كه 3-1له سودى فه‌ڕه‌نسا كۆتاییهات.
سێ گۆڵه‌كه‌ى فه‌ڕه‌نسا جیرۆد و مباپێ دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانى 44 و 74 و 90 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ى پۆڵنداش لیڤاندۆڤسكى به لێدانى سزا له‌خوله‌كى 96 تۆمارى كرد
به‌و شێوه‌یه فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته چاره‌كى كۆتایی و له‌و قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووی براوه‌ى ئینگلته‌را و سه‌نیگال ده‌بێته‌وه
PM:07:59:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوه‌ته‌وه