ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی له مارسیلیای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی مارسیلیای برده‌وه.
له یاریه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بووه میوانی مارسیلیا ، یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له سودی یانه ئینگلیزییه‌كه كۆتاییهات .
سێ گۆڵه‌كه‌ی مان سیتی فیران تۆرێس وگۆندۆگان و ڕه‌حیم سترلینگ له خوله‌كه‌كانی 18 و76 و81 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه شه‌ش خاڵ وسه‌ڕوو ڕیزبه‌ندی گرپوه‌كه‌ی گرتووه و مارسیلیاش هیچ خاڵێكی نییه .
له هه‌مان كۆمه‌ڵه پۆرتۆ به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له ئۆڵمپیاكۆسی برده‌وه
AM:01:32:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1060
جار خوێنراوه‌ته‌وه