ڤیدیۆ.. بایرن میونخ بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكی ڕوسی برده‌وه.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دوه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا وله كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی بایرن میونخ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بووه میوانی یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی بایرن میونخ كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی بایرن میونخ گۆرتێسكا وكیمیچ له خوله‌كه‌كانی 13 و79 تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی لۆكۆمۆتیڤ میرانشۆك له خوله‌كی 70 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ی خاڵه‌كانی بایرن میونخ بووه شه‌ش خاڵ وله پله‌ی یه‌كه‌مدایه
PM:10:53:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه