زیدان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی هه‌واڵێكی ناخۆشی ڕاگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه كه بۆ یارییه‌كه‌ی بیلباو به ته‌واوی ئاماده‌ن و هاوكات ئاماده‌نه‌بونی هازارد له یارییه‌كه دووپاتده‌كاته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بیلباو كه بڕیاره‌ی سبه‌ی كاتژمێر سێی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بدرێت زیدان وتی : به ته‌واوی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ین و بێگومان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه ده‌ده‌ین.
زیدان وتیشی دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه خول له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌مان كۆتایی نه‌هاتووه و ده‌بێت له ته‌واوی یارییه‌كانی داهاتوو سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین .
له كۆتایشدا سه‌باره‌ت به هازارد زیدان وتی : هازارد ماوه‌ی سێ چوار ڕۆژه ڕاهێنانی نه‌كردووه به‌هۆی ئازاره‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی بیلباو یاری ناكات .
PM:05:41:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4060
جار خوێنراوه‌ته‌وه