‌فەرمی.. لاوتارۆ مارتینێز سزا درا

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵی بۆ ماوەی دوو یاری سزای لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی دا . 

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە كردووە پاش ئەوەی لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی كالیاری لە دژی ناوبژیوان وەستایەوە وكارتی سوری بەڕوودا بەرزكرایەوە بۆ ماوەی دوو یاری سزای لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانیان داوە و بە  بڕی 1500 یۆرۆش سزای دارایی دراوە . 

بەمەش ئەو یاریزانە لە دوو یاری داهاتووی تیپەكەی بەرامبەر یانەكانی ئۆدەنێزی و لە دێربی میلانۆشدا بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان ناتوانێت یاری بكات . 


PM:08:40:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری