چاوەڕواننەكراو.. پاریس ڕازی بووە مباپێ بفرۆشێت بە ریاڵ مەدرید بەڵام بە مەرج
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی نیشانداوە دەستبەرداری تواناكانی كیلیان مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەكەی بێت بۆ ریاڵ مەدرید بەڵام بە مەرج .
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە مەرجی پاریس سانجێرمان بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانی مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی شاهانەیە .
رۆژنامەی ئاس باس لەوەش دەكات كە لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە پاریسییەكە زۆر سەرسامە بە تواناكانی جۆنیۆر و ئەو یاریزانە بەرازیلیەش تاكە رێگەیە بۆ هاتنی باپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید .
ئامانجی هەرە لە پێشینەی ریاڵ مەدرید گواستنەوەی مباپێیەو ئەو یاریزانەش خواستی بۆ یاریكردن لە یانەی ریاڵ مەدرید هەیە .
AM:11:52:05/12/2019
ئهم بابهته 26560
جار خوێنراوهتهوه