‌ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد لە تۆتنهامی بردەوە و چێڵسیش سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەریونایتد یاری لوتكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی تۆتنهامی بردەوە.

لە یاری لوتكەی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی یانەی مانچستەریونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی تۆتنهامی كرد . لە خولەكی شەش ماركۆش راشفۆرد گۆڵی یەكەمی بۆ مان یونایتد تۆماركرد و لەخولەكی 39 شدا دەیلی ئالی گۆڵی بەرامبەری بۆ تۆتنهام تۆماركردەوەو تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات . لەتایمی دوومدا و لەخولەكی 49 ماركۆس راشفۆرد بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ مان یونایتد تۆماركردەوەو یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی مان یونایتد كۆتاییهات .

 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی مان یونایتد بووە 21 خاڵ ولە پلەی شەشەمدایە و تۆتنهامیش بە 20 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە .

لە یارییەكی تردا یانەی چێڵسی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە ، گۆڵەكانی چێڵسی  تامی ئەبراهام و ماسۆن مۆنت لە خولەكەكانی  24 و48 تۆماریان كرد و گۆڵەكەی ئەستۆن ڤێلاس مەحمود حەسەن تریزیگیە تۆماری كرد لە خولەكی 41 .

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی چێڵسی بووە 29 خاڵ ولە پلەی چوارەمدایە .


AM:12:38:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌