‌ریاڵ مەدرید هەڵوێستی خۆی لە بارەی فرۆشتنی ڤینسیۆس بە پاریس سانجێرمان نیشاندا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدرید هەڵوێستی خۆی لە بارەی فرۆشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی وئەستێرەی یانەكەیەوە نیشاندەدات . 

پێگەی لو 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت دەستبەرداری تواناكانی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بێت ئەگەر چی زیدانی راهێنەری یانەكە وەكو پێویست پشت بە تواناكانی نابەستێت . 

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەی پاریس سانجێرمان ئارەزوویەكی زۆری هەیە بۆ دەستەبەركردنی تواناكانی ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە بۆ جێگەكەی نیمار داسێلڤا كە بە ئەگەرێكی زۆر لە گواستنەوەكانی داهاتوودا یانەكەی جێدەهێڵێت .

جۆنیۆر لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیەوە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ رویكردە یانەی ریاڵ مەدرید .


PM:11:13:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری