‌فەرمی.. گۆڤاری فرانس فتبۆڵ ناوی 30 یاریزانی بڵاوكردەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ

وێستگە سپۆرت-

گۆڤاری فرانس فتبۆل ناوی پالێوراوەكان بۆ خەلاتی بالۆندۆر بلاودەكاتەوە كە ساڵانە دەدریت بە باشترین یاریزانی جیهان. 

لیستەكەی فرانس فتبۆل كە بە شەش بەش بلاوكراوەتەوە هەر جارە و ناوی پێنج یاریزان ئاشكرادەكات كە لە كۆتاییدا لە 30 یاریزان پێكدێت،بەشی یەكەمی یاریزانەكانیش كە فرانس فتبۆل رایگەیاندوە بریتین لە هەریەك لە سادیۆ مانی لە لیڤەرپوڵ و سێرجۆ ئەگوێرۆ لە مانچستەر ستی و دی یۆنگی لە بەرشەلۆنە و لۆرێس لە تۆتنهام و تادیچ لە  ئەیاكس.

بەشی دوەمی لیستەكەی فرانس فتبۆلیش هەریەك لە تیر شتیگن لە بەرشەلۆنە و ئەرنۆلد لە لیڤەرپول و ڤان دی بیكی لە ئەیاكس و ئۆبامیانگ لە ئەرسیناڵ و مباپی لەپاریس سان جێرمان  لە خۆدەگرێت.

لە بەشی سێیەمیشدا ناوی هەریەك لە كریستیانۆ رۆنالدۆ و دی لیخت لە یۆڤانتۆس و ئەلیسۆن و ڤینالدۆم لە لیڤەرپوڵ و بنزیمە لە ریاڵ مەدرید هاتووە.
لە بەشی چوارەمیشدا هەریەك لە فیرمینۆ و ڤان دایك لە لیڤەرپول و لیڤاندۆڤسكی لە میونخ و هیۆنگ مین سون لە تۆتنهام و برناردۆ سیلڤا لە سیتی  دەبینرێن،بەشی پێنجەمیش  میسی و گریزمان لە بەرشەلۆنە و موحریز و دی برۆین لە سیتی و كۆلیبالی لە ناپۆلی لە خۆدەگرێت.

بەشی شەشەم و كۆتاییش پێكهاتووە لە هەریەكە لە محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوڵ وهازارد لە ریاڵ مەدرید وماركینیۆس لە پاریس سانێرمان و سترلینگ لە مان سیتی وفلێكس لە ئەتلەتیكۆ مەدرید 

هاوكات فرانس فوتبۆڵ ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكرد كە كێبركێی بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی لاوی دەركەوتوو دەكەن كە پێكهاتوون لە 10 یاریزان ئەوانیش  دی لیخت لە یۆڤانتۆس و ڤینیسیۆس لە ڕیاڵا مەدرید و هاڤێرتز لە لیڤەركوزن و گویندۆزی لە ئەرسیناڵ و لۆنین لە بەلەد وەلید و فلێكس لە ئەتلەتیكۆ و سانچۆ لە دۆرتمۆند و مۆیس كین لە ئیڤەرتۆن و سامیۆل لە ڤیاڕیاڵ و كانگ ئین لی لە ڤالێنسیا.





PM:12:53:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری