ڤیدیۆ.. چێڵسی بە گۆڵێكی ئەلۆنسۆ لە نیوكاسڵی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی چێڵسی درێژەیدا بە ئەنجامە باشەكانی ولە نێو یاریگای خۆی بە تاكە گۆڵێك لە یانەی نیوكاسڵ یونایتدی بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی نۆی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی نیوكاسڵ یونایتدی كرد ، تایمی یەكەمی یارییەكە بی گۆڵ وبەخاوێنی كۆتاییهات . لەتایمی دووەمداو لەخولەكی 3 ماركۆ ئەلۆنسۆ تاكە گۆڵی سەركەوتن وبردنەوەی تیپەكەی لامپاردی تۆماركرد و یارییەكەش هەر ئەو تاكە گۆڵەی بەخۆوە بینی .
بەوبردنەوەیە خاڵەكانی چێڵسی بووە 17 خاڵ ولە كاتی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دایە ونیوكاسڵیش هەشت خاڵی هەیە و لە پلەی 18 هەمدایە .
PM:08:08:19/10/2019
ئهم بابهته 1652
جار خوێنراوهتهوه