داوای 100 ملیۆن یۆرۆ له ریاڵ مه‌درید ده‌كرێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ناپۆلی نرخی ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی فابیان رۆیزی ئیسپانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دی لۆرێنتسی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی فابیان رۆیز بێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی له فرۆشتنیدا ده‌سبكه‌وێت .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له ئێستادا نزیكترین یانه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه یانه‌ی ریڵ مه‌دریدی ئیسپانیه ئه‌مه‌ش له خواستی زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه كه ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ده‌كات .
رۆیز له هاوینی 2018 وله یانه‌ی ریاڵ بیتسه‌وه به‌رامبه‌ر 30 ملیۆن یۆرۆ رویكرده یانه‌ی ناپۆلی .
AM:10:25:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 12972
جار خوێنراوهتهوه