‌خلێفی دەیەوێت ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ كیلۆر ناڤاسی كۆستەریكی وگۆڵچی یانەی ریاڵ مەردید واژووبكات . 

ئێزگەی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان لە بیرۆكەی ئەوەدان كە گرێبەست لەگەڵ كیلۆر ناڤاسی گۆڵچی ریاڵ مەدرید واووبكەن كە لە ئێستادا وەكو گۆڵپارێزی دووەم لە یانەی شاهانە پشت بە تواناكانی دەبەسترێت پاش هاتنی تیبۆ كۆرتوا.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری تواناكانی ئاریۆلای گۆڵچی تیپەكەی بێت و ناڤاس بكاتە شوێنگرەوەی .


PM:09:11:21/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 11664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری