به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی پێگه‌یشت
وێستگە سپۆرت-
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی خۆش ده‌داته هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه به ئاماده‌بونی مێسی له دووه‌م یاری لالیگا .
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا و نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مێسی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی راهێنانه‌كان ئه‌نجامداوه زۆر به‌باشی وبه‌دڵنیایی ئاماده‌یی یاری هه‌فته‌ی دووه‌می لالیگا ده‌بێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریاڵ بیتس .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد مێسی ناتوانێت له هه‌فته‌ی دووه‌می لالیگا یاری بكات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 10ی شه‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له دووه‌م یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا رووبه‌رووی ریاڵ بیتس ده‌بێته‌وه
AM:11:42:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 17548
جار خوێنراوه‌ته‌وه