ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس له سه‌ر ده‌ستی ئه‌یاكس ماڵئاوایی كرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی یۆڤانتۆسی برده‌وه‌و گه‌ویشته نیوه‌ی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان .
له یارییه‌كانی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی یۆڤانتۆس له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئه‌یاكسی كرد . یارییه‌كه به دوگۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له‌سودی یانه‌ی ئه‌یاكس كۆتایهات .
گۆڵه‌كه‌ی یۆڤانتۆس له‌خوه‌كی 28 كریستیانۆ رۆناڵدۆ به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد‌و ، دوو گۆڵه‌كه‌ی ئه‌یاكسیش هه‌ریه‌كه له ڤان دی بیك و دی لێخت له خوله‌كه‌كانی 34 و67 تۆماریان كرد .
به‌و شێوه‌یه‌ش یۆڤانتۆس ماڵئاوایی له جامه‌كه كرد و ئه‌یاكیش گه‌یشته قۆناغی داهاتوو .
AM:12:06:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوه‌ته‌وه