ئینته‌ر میلان نزیكه له یاریزانێكی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌ندریه گۆمێزی پرتوگالی ویاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات كه له ئێستادا به خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ده‌كات .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ونیزك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پیپی مارۆتای به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئینته‌ر ئامانجی یه‌كه‌می له گواستنه‌وه‌كانی زستانه‌دا گرێبه‌ستكردنه له‌گه‌ڵ گۆمێزی یاریزانی به‌رشه‌لۆنه .
گۆمێز له وه‌رزی ئه‌مساڵ 23 یاری به درێسی ئیڤه‌رتۆنه‌وه ئه‌نجامداوه‌و یه‌ك گۆڵی تۆماركرد و یه‌ك گۆڵیشی دروست كردووه .
PM:09:06:21/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2340
جار خوێنراوه‌ته‌وه