ڤیدیۆ.. مان سیتی ریمۆنتادای ئەنجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانەی مانچستەرسیتی گەیشتەی نیوەی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا پاش ئەوەی بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یانەی سوانزی سیتی بردەوە.
لە یارییەكانی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا یانەی مان سیتی بووە میوانی سوانزی سیتی ، لە خولەكەكانی 20 و29 هەریەكە لە گریمس وسیلینا دوو گۆڵیان بۆ سوانزی تۆماركرد ئەوەی یەكەمیان بە لێدانی سزا بوو .
تایمی دووەم مان سیتی توانای ریمۆنتادا بكات وسێ گۆڵ تۆماربكات لە رێگەی هەریەكە لە بێرناردۆ سێلڤا ونۆردفێلت بەهەڵە وسێرجیۆ ئەگوێرۆ لە خولەكەكانی 69 و78 و88 دا . بەم ئەنجامەش مان سیتی گەیشتە نیوەی كۆتایی جامەكە
PM:10:29:16/03/2019
ئهم بابهته 1732
جار خوێنراوهتهوه