‌بەڤیدیۆ...ڤێتنام ئەردەنی تێکشکاند و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی

وێستگە سپۆرت-

هەردوو هەڵبژاردەی ئەردەن و ڤێتنام لە قۆناغی شانزەی جامی ئاسیای ٢٠١٩ رووبەرووی یەکبونەوە و لە ئەنجامدا بە لێدانی سزا ڤێتنام سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بە درێژایی ١٢٠ خولەکی یاریەکە هەردو هەڵبژاردە بە گۆڵێک یەکسانبوون، کە گۆڵی ئەردەن یاریزان"بەها عەبدولڕەحمان لە خولەکی ٣٩ تۆماری کردو گۆڵی یەکسانبوونەوەی ڤێتنامیش'کۆنگ فۆنگ لە خولەکی ٥١ تۆماری کردەوە.

لە کاتی لێدانە سزاکانیدا هەڵبژاردەی ڤێتنام توانی یاریەکە ٤-٢ بباتەوەو پلیتێکی قۆناغی چارەکی کۆتایی ببڕێت.
ڤێتنام لە چارەکی کۆتایی رووبەڕووی براوەی ژاپۆن و سعودیە دەبێتەوە.



PM:05:19:20/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری