‌سێ هۆکار، ڕێگاخۆشکەرن بۆ هاتنی زیدان بەرەو خولێکی تر

وێستگە سپۆرت-

زینەدین زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید، لەو کاتەوەی ئەو یانەیەیی بەجهێشتووە، چەند جارێک لەگەڵ خێزانەکەی پشووی بەسەر بردووە، بەڵام لە هێشتا ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە لەم کام خولەوە دەست بە کاری ڕاهێنەرایەی دەکاتەوە.

لەم دوو ڕۆژەی دوایدا گومانەکان بۆ ئەوەچوون کە زیدان دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەی بایرن میونخ، ڕۆژنامەکانیش ٣ هۆکار باس دەکەن کە ڕێخۆشکەرن بۆ هاتنی زیدان بەرەو خولی ئەڵمانیا، ئەگەرچی هیچ شتێکی فەرمی لەو بارەیەوە نیە.

یەکەم: یانەی بایرن میوخ ژینگەیەکی لەبارە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی زیدان، چوکە کۆمەڵێک یاریزانی بە توانای هەیە کە زیدان دەتوانێت بەباشی کاریان لەسەر بکات.

دووەم: زیدان ئەگەر بڕواتە بایرن میونخ، گەشبینە بەوەی کە بایرن میونخ ناوبانگی لە ئەوروپا هەیەو هەمیشە ڕکابەری گەورەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکان، بە تایبەت خولی ئەڵمانیاو جامی ئەڵمانیاو چامپیۆنس لیگ.

سێیەم: ئامانجێکی تری یانەی ڕیاڵ مەدرید زیدان دەیەوێت ئەزمونی خولی ئەڵمانیاش تاقی بکاتەوە، چونکە پێشتر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ٣ نازناوی چامپیۆنس لیگی بردووە کە زیدانی کردە ڕاهێنەرێکی مێژووی لە یانەی شاهانەدا.


PM:05:53:19/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری