‌ڤیدیۆ؛ ڕیاڵ مەدرید لە یۆڤانتۆسی بردەوە

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی جامی دۆستانەی نێودەوڵەتیدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە سێ گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی یۆڤانتۆسی بردەوە.

لەم یارییەداو لە تایمی یەکەمدا، دانی کارڤاخال بە هەڵە گۆڵێکی بە سودی یۆڤانتۆس کرد، دواتر لە خولەکی ٣٩ی تایمی یەکەمدا، بەیڵ گۆلی یەکەم و بەرامبەربوونەوەی بۆ ریاڵ مەدرید کرد.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٤٧ دا ئاسینسیۆ گۆڵی دووەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد، لە خولەکی ٥٦یشدا ئاسینسیۆ گۆڵی دووەمی خۆیی و سێیەمی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد، یارییەکەش لە کۆتاییدا ٣-١ بە سودی ڕیاڵ مەدرید تەواوکرا.





AM:08:06:05/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2611 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری