ڕۆناڵدۆ به‌شداری سێ یاری یۆڤانتۆس ناكات و هۆكاری چوونی بۆ چین ئاشكراده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس، دوای
واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له دوای چه‌ند كاتژمێرێك ڕاسته‌وخۆ گه‌شتی وڵاتی چینی
كرد.
كریستیانۆ له ئینستاگرامی خۆی وێنه‌ی داناوه كه گه‌شتی
چینی كردووه‌و وێنه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكرده‌وه، گه‌شته‌كه‌ی كریس بۆ چین
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارێكی ڕه‌كلامی بووه بۆ یه‌كێك له كۆمپانیا ناوداره‌كان.
سكای ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ڕۆناڵدۆ به‌شداری له
یارییه دۆستانه‌كانی داهاتووی یۆڤانتۆس له ئه‌مریكا ناكات كه ڕووبه‌ڕوی یانه‌كانی
بایرن میونخ و به‌نفیكاو ڕیاڵ مه‌درید ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ڕۆناڵدۆ به گرێبه‌ستێكی ١٠٥
ملیۆن یۆرۆیی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه كرد كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی
٤ وه‌رزه.
PM:08:16:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3378
جار خوێنراوه‌ته‌وه