پێشمه‌رگه‌یه‌ك له ژاپۆن بووه پاڵه‌وانى ئاسیا
وێستگە سپۆرت-
له ئه‌نجامێكى گه‌وره كه له مێژووى عێراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى پێشتر تۆمارنه‌كراوه، یاریزانێكى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له یارى بازى به‌رزى ئافره‌تان بووه پاڵه‌وانى ئاسیا .
ئه‌مرۆ هه‌ینى له دووه‌م رۆژى پاڵه‌وانێتى لاوانى ئاسیا كه له وڵاتى ژاپۆن به‌رێوه‌ده‌چێت، كچه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یاریزانى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى مریه‌م عه‌بدولحه‌مید توانى پله‌ى یه‌كه‌م و میدالیاى زێر بباته‌وه .
مریه‌م له نێو پاڵه‌وانانى كیشوه‌ره‌كه توانى 1:80 مه‌تر باز بدات و عێراق بكاته خاوه‌نى یه‌كه‌م میدایلى زێر و به‌و ئه‌نجامه‌ش راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانێتى لاوانى جیهان مسۆگه‌ر بكات كه مانگى داهاتوو له وڵاتى فیله‌نده به‌ِرێوه‌ده‌چێت . هه‌رێز جه‌مال -راگه‌یاندنى یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق
PM:01:22:08/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1085
جار خوێنراوه‌ته‌وه