‌ڕیاڵ مەدریدنزیکە لە وازهێنان لە نەیمارو جێبەجێکردنی پلاننی دووەم

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا هەوڵ بۆ نەیمار دەدات بەڵام ئەو کارە قورسەو ئەستەمە ئەو گرێبەستە ئەنجامبدرێت، بۆیە ئەگەر ئەوە سەری نەگرت پلانی دووەم جێبەجێ دەکەن کە کڕینی یاریزانێکە بۆ هێڵی ناوەڕاست.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵێکی جدی دەدات بۆ کڕینی نەیممار، بەڵام پاریس سانجێرمان بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری نەیمار نابێت، ئەوە جگە لەوەی کە نرخێکی زۆریشی لەسەر داوا دەکات.

بە پێی هەواڵەکە، ئامانجی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید ڕەنگە چیتر نەیمار نەبێت ئەگەر بە تەواوی بۆی دەرکەوێت کە پاریس سانجێرمان دەستبەرداری نابێت، بەڵکو هەوڵدانە بۆ کڕینی یاریزانیک کە شوینگرەوەی لۆکا مۆدریج بێت.

پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە چاوبگێڕن بۆ یاریزانێکی بە توانا، کە لە شێوەی لۆکا مۆدریج بێت.

مۆدریج یاریزانێکی سەرەکییە لای ڕیاڵ مەدرید، بە تایبەت لە ٥ ساڵی ڕابردوودا، بۆیە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی بە توانا هاوشێوەی مۆدریج بدۆزێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید بۆیە بە دوای شوینگرەوەی مۆدریجدا دەگەڕێت، چونکە دەزانن لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەو ئاستەی مۆدریج وەکوو خۆی نامێنێتبە پێی ڕۆیشتنی تەمەنی.


PM:02:07:18/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 5326 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری