‌پلانێکی زیدان بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان

وێستگە سپۆرت-


لە سەرەتایی مانگی داهاتوودا، یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆی لە پاریس میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و هەردوو یانە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ دەکەن.


سایتی دیفێنسا سەنترالی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، زیدان پلانێکی داناوە بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان وچاوەڕواندەکرێت کە لە سەرەتاوە یاری بە مارکۆ ئاسینسیۆ بکات.


وەکوو لە هەواڵی سایتەکەدا هاتووە، جگە لەوەی کە زیدان یاری بە ئاسینسیۆ دەکات لە سەرەتاوە، بە پێکهاتەی 4-4-2 یاری دەکات.


ئاسینسیۆ بۆیە یاری دەکات، چونکە لە یاری ڕۆیشتندا ئاست بەرزی خۆی سەلماند کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکە هەبوو.




PM:10:23:19/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری