‌پلانی ڕۆناڵدۆ بۆ مانەوە

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەیەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەیەکی تر بەردەوام بێت، بەڵام مەرجی بۆ ئەمە هەیە.

ڕۆژنامەی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕۆناڵدۆ بە پێرێزی سەرۆکی یانەکەی وتووە، حەزی بە مانەوە هەیە بەڵام دەبێت چەند مەرجێک هەیە جێبەجێ بکرێت، وەکوو گرێبەست نەکردن لەگەڵ یاریزان بۆ هێڵی هێرشبردن، چونکە ڕۆناڵدۆ لە داهاتووی خۆی دەترسێت کە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستبدات، ئەوەش لای کریس جێگای قبوڵکردن نیە.

ڕۆناڵدۆ نایەوێت هیچ یەکێک لە گریزمان، هاری کەین ، نەیمار لە ڕیاڵ مەدرید ببینێت ، هاوکات زۆری لە خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە کە زۆر لە پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید بکات تاکوو گرێبەست لەگەڵ گۆنزالۆ جیدیسی یاریزانی یانەی ڤالێنسیا ئەنجامبدات.




PM:10:00:17/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌