خولی نایابی باله‌ی عێراق - یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوار و دواخرا
وێستگە سپۆرت-
بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌ه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتیه‌كه‌ش یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م دواده‌خات.
ڕۆژی شه‌ممه 21 / 20 / 2017 قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 14 یانه ده‌ست پێده‌كات و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق-یش پاش دابه‌ش كردنی یانه‌كان به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌دا بڕیاری دا له واده‌ی خۆیدا دوو كۆمه‌ڵه‌ی باكور و ناوه‌ڕاست یاریه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ك یاریه‌كانی كۆڵه‌ی خوار و ( جنوب ) ی بۆ به‌رواری 25 ئه‌م مانگه دواخست .
لیژنه‌ی ناوبراو هۆكاری دواخستنی یاریه‌كانی ڕانه‌گه‌یاندووه و ته‌نیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه یاریه‌كان له‌و به‌رواره ئه‌نجام ده‌درێت .
PM:04:33:18/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 238
جار خوێنراوه‌ته‌وه