یه‌كێتی نیشان شكاندنی كوردستان پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی بۆ یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
هۆڵی نیشان شكاندنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان له خۆده‌گرێت .
یه‌كێتی نیشان شكاندنی كوردستان یه‌كه‌م چالاكی خۆی له ساڵی 2017 دا ئه‌نجام ده‌دات و پاڵه‌وانێتی كراوه بۆ یاریزانانی سه‌رجه‌م ته‌مه‌نه‌كانی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه ده‌بات .
سه‌بباره‌ت به به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتیه‌كه و واده‌ی ده‌ست پێكی عه‌تا عه‌بدولاَ محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشان شكاندنی كوردستان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه‌كه‌م چالاكیان ده‌بێت و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌یان توانیوه پاڵه‌وانێتی به‌ڕێوه ببه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 13 / 10 / 2017 و له نێو هۆڵی نیشان شكاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی كوردستان بۆ یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاك و به شێوه‌ی كراوه ئه‌نجام بده‌ن.
عه‌تا عه‌بدولاَ ووتیشی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان ده‌بێت و بۆ یاریه‌كانی تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ی ئۆڵۆمپی ده‌بێت كه بڕیاره یاریه‌كانی ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بێت .
PM:07:14:05/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 1013
جار خوێنراوه‌ته‌وه