لیژنهی فهتوای ههولێر: كهس له رهمهزاندا بۆ جیابوونهوه سهردانمان نهكات
فۆتۆ: گێتی
وێستگە نیوز -
لیژنەی فەتوای هەولێر رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی بەرپرسی لقی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، کاروباری بابەتی جیابوونەوەی هاوسەران تا دوای مانگی رەمەزان راییناکرێت.
دەشڵێت، "لە مانگی رەمەزاندا تەنیا لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دادەنیشن ئەویش بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەرستش و مامەڵەکردنەکانی وەک رۆژوو، زەکات، کڕین و فرۆشتن".
بەگوێرەی زۆربەی ناوەندە گەردوونناسییەکان سبەینێ سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.
PM:12:09:12/04/2021
ئهم بابهته 972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت