سه‌ركردایه‌تیه‌كى یه‌كێتى: پارتى پاره‌ى به‌چه‌ند لایه‌نێكدا تا به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك نه‌كه‌ن
محەمەد عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
وێستگە نیوز-
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دەڵێت، "پارتى ژێر ئاوى لێده‌دات و كه‌س نازانێت چى ده‌گوزه‌رێت له‌حكومه‌ت"، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌بێت هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و بڕیارى پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن".
محەمەد عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانى كوردستان له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین ئه‌م حكومه‌ته به‌جێنه‌هێڵین، چونكه ماندوبوین پێوه‌ى، پێمانخۆشه پێكه‌وه كاربكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه كه‌س نازانێت وه‌زاره‌تى نه‌وت ئیشى چیه داهاته‌كه‌ى چه‌نده، نه‌وت له‌توركیا چى لێدێت جگه له‌خۆى كه‌سى تر نایزانێت".
ده‌شڵێت،"پارتى ژێر ئاوى لێده‌دات‌و كه‌س نازانێت چى ده‌گوزه‌رێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه تیمه‌كه‌مان وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له‌حكومه‌ت ده‌وامناكات‌و هه‌ڵوێستێكى زۆر جدى بینیوه‌و ڕۆڵیشیان هه‌بوه له‌زۆر پرۆسه‌ى چاره‌نوسسازدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارینه‌وه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تى هه‌موان نییه‌و له80%ى مه‌له‌فى نه‌وت له‌ده‌ستى پارتیدایه‌و كه‌سیش نازانێت چه‌ند نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى یه‌كێتیش له‌وباره‌یه‌وه، وتویه‌تى،"ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌بێت هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى هه‌ڵوێستیان ده‌بێت‌و بڕیارى پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌م نانه بۆ ئه‌وكاته با جارێ چاوه‌ڕوان بین".
له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوكیشه‌وه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت،"كه‌ركوكى ئێستا كه‌ركوكى دواى ڕیفراندۆمه، ڕیفراندۆم كارێكى كرد تائێستا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌كى زۆر توانیومانه بونى نه‌ته‌وایه‌تى خۆمان له‌وشاره بپارێزین، به‌ڵام نایشارینه‌وه، به‌شێكى زۆرى پۆسته‌كانمان له‌ده‌ستداوه".
باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستدراوه پۆسته‌كانى پارتین، بۆ نمونه دوو قائیمقام‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس‌و چه‌ند پۆستێكى دیكه‌شیان هه‌بوو، ڕاده‌ستی عه‌ره‌بیان كرد به‌داخه‌وه شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت".
سه‌باره‌ت به‌كۆنه‌بونه‌وه‌ى لیستى برایه‌تیش وه‌كو لیستى كوردى زۆرینه، محه‌مه‌د عوسمان ئاشكرایكرد، "پارتى پاره‌ى به‌كۆمه‌ڵێك لایه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریی كۆبونه‌وه‌ى لیستى برایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌كه‌ن، واته به‌فیتى پارتى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كراو نه‌توانرا كورد له‌ئه‌نجومه‌ن زۆرینه‌ى خۆى بسه‌لمێنێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌رچى كه‌ركوك بۆ كورد یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام چونكه كه‌ركوكمان جێنه‌هێشتوه، نه‌مانهێشتوه بۆ هیچ كه‌سێكى تریش یه‌كلایی بێته‌وه".
PM:09:52:11/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 5020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت