وێستگە نیوز ناوەڕۆکی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

‌جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم

وێستگە نیوز-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،" پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە هەردو وەزارەتی پەروەردە رادەگیرێت و تەنها خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت"، هاوکات "لە رۆژی پێنجشەممەوە دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەکرێتەوە".


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و دەقی بڕیارە نوێیەکانی خوێندەوە.
 
لە خاڵی سێیەمی راگەیێندراوی لیژنەی باڵای کۆرۆنا کە بڕیارە کەمێکی دیکە بڵاوبکرێتەوە، بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دراوە. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی) رادەگیرێت و تەنیا بە رێگەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت."
 
سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا. جوتیار عادل وتی، "خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکو پێشوو بەردەوام دەبێت  و وانەی پراکتیک لە کەمپسی زانکۆکان ئەنجام دەدرێت".

دەقی بڕیارەکان بە کورتی:

- نەبەستنی ماسک سزای هەیە.
- خوێندنی قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بەپەروەردە بە ئۆنلاین دەبێ.
- مزگەوتەکان دەکرێنەوە بە ڕێکاری خۆپارێزی.
- خوێندنی زانکۆ وپەیمانگای خوێندنی باڵا، وەکو خۆی بەردەوام دەبێ ،ئاوێتە (ئۆنلاین - پڕاکتیک).
- شوێنێە گشتییەکان سنووردار دەکرێ.
- قەدەغەی پرسە لە هەموو شوێنێک.
- ڕۆژی پێنجشەممە دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە و پشوو نابێ.


PM:07:33:11/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت