پەرلەمانتارێکی یەکێتی: حکومەتی هەرێم مێیینەیە


وێستگه‌ نیوز-
کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان گرژی تێکەوت، هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتارێکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە "مێینە" ناودەبات و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان قسەکانی لە پرۆتۆکۆڵ سڕانەوە.
 
دوای ئەوەی هاوڕی مەلا ستار حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە "مێیینە" ناوبرد، چەند پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیان وتووە کە قسەکان قبووڵ ناکەین، هەروەها رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتوویەتی دەبێت ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبووردن بکات و قسەکانیشی لە پرۆتۆکۆڵ بسڕێتەوە.
 
لە لایەکی دیکەوە لیژنەی پاراستنی مافی ئافرەتان رەخنەی لە قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە گرت، لەنجە دزەیی، سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند: "ئەو وشەیە بە هەر مەبەست و شێوەیەک بێت، جێگەی قبووڵ نییە، چونکە مێیینە بوون شانازییە. ئافرەت لە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەهێزیان هەیە هەر لە دێرزەمانەوە".


PM:01:06:31/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 6732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت