له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوو چه‌كدارى داعش ده‌ستگیركران


وێستگه‌ نیوز-
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشکرایکرد، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زنجیرەیەک چالاکیان لە هەڵەبجە و مەخمور و بەغدای پایتەخت ئەنجامداوە، بەو هۆیەشەوە هەشت چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستووتەڕوو، لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجە فەوجێک پاش بەدەسهێنانی زانیاری ورد و تەواو لەسەر دوو چەکداری توانییان دەستگیریان بکەن.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مەخمور و ناوچەی شەرقات دوو ئەندامی دیکەی گروپی چەکداری داعش دەستگیرکران.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچەی دۆرە لە بەغدای پایتەخت هێزەکانیان توانیویانە "ئەبو یاسر" و دوو هاوڕێی دەستگیربکەن، هاوکات، لە خۆرئاوای شاری بەغداش چەکدارێکی دیکەی داعش دەستگیرکراوە.

بەمەش کۆی چەکدارانی ئەو گروپە، کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیر کراون بوونەتە هەشت کەس.


PM:03:49:23/03/2021












ئه‌م بابه‌ته 6724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو