یەکێتی: جگە لە رێککەوتن ناچینە ژێر باری هیچ بەرپرسیارێتییەک

‌لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق

وێستگە نیوز-

لاھور شێخ جەنگی دەڵێت،"له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌ك یەکێتی لۆبیه‌كى به‌هێزیان كردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى شیعه و سوننه بۆ تێپه‌راندنى یاساى بوجه‌ى 2021، به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانه‌".

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەشڵیت، "جگە لە ڕێككەوتن كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە ناچینە ژێرباری هیچ بەرپرسیارێتییەکی تر".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە شیعەکان دەقێکی جێگرەوەیان لە بری ماددەی 11 پێشکەشکرد کە داوای 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد.
 
لە کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابروودا، بەشێک لە ماددەکانی دەقە جێگرەوەکە لابراون و بڕیارە هەرێمی کوردستان 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی سۆمۆ بکات، و دواتر 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ کارەبا و 180 هەزار بەرمیلی دیکەی بۆ تێچووی دەرهێنان، هەروەها 20 هەزار بەرمیل بۆ پەترۆدۆلار دەدرێتەوە بە هەرێمی کوردستان.


AM:10:54:20/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 6668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت