ده‌نگی ئه‌مریكا: حه‌شدی شه‌عبی به‌زه‌بری هێز باره‌گاكانی پارتی له‌ كه‌ركوك داگیر ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان-ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پابه‌ند نین به‌ بڕیاری چۆڵكردنی باره‌گاكانی پارتی له‌ كه‌ركوك، ده‌نگی ئه‌مریكاش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ حەشد هێزی جوڵاندوە و هەڕەشەی دەستگرتنی بەسەر بارەگاکەدا کردوە.

لەچەند شەوی ڕابردوودا، هێزە عیراقیەکان ویستیان بارەگاکانی پارتی لەکەرکوک چۆڵ بکەن، کە لەدوای 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 ەوە تێیدان، بەڵام هێزێکی حەشدی شەعبی خۆی ئامادەکرد، بۆ دەستگرتن بەسەر بارەگاکاندا، بۆیە سوپا بارەگاکانی چۆڵ نەکرد و گرفتیش لەنێوان سوپا و حەشد دروست بوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عەدنان کەرکوکی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان ی پارتی، بەدەنگی ئەمریکای رایگه‌یاندوه‌ "لەمانگی 10 ی ساڵی ڕابردووەوە، حکومەتی عیراق بڕیاری بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانمان لە کەرکوک دەرکردوە، بەڵام خەڵکانی دەرەوەی دەوڵەت و یاسا پابەند نابن بە بڕیارەکەوە."

وتیشی" حەشد باش دەزانێت، گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک، واتە گەڕانەوەی شکۆ بۆ کورد، پارتی ئامادە نیە بچێتە ژێر ڕکێفی هیچ هێزێکەوە، حەشد لەمە نیگەرانە."

جۆینی وێستگە نیوز بكە لەتێلیگرام بۆ هەواڵەكانمان


له‌ به‌رامبه‌ریشدا عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکوری عیراقی حەشدی شەعبی ڕەتیکردەوە ئەوان لەمپەر بن لەبەردەم ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی کەرکوک بەپارتی و وتی "بارەگاکە سوپای تێدایە، قسەکردن دژی ئێمە، پەیوەندی بەنزیکی هەڵبژاردنەوە هەیە."

له‌پاڵ حەشدی شەعبیش ئەنجومەنی سیاسی عەرەبی و بەرەی تورکمانیش، دژایەتی خۆیان بۆ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکان بە پارتی ڕاگەیاند، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، عه‌دنان كه‌ركوكی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی تۆمەتبار کرد بەوەی ئه‌وان لە گۆڕینی باڵانسی هێز دەترسن.

به‌پێی ده‌نگی ئه‌مریكا چۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی لەکەرکوک، بڕیاری حکومەتی عیراقە و ئەو حزبەش دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، بەڵام گرفتەکانی نێو کەرکوک، ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکەی عیراق دا.


PM:05:57:13/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت