سۆران عومه‌ر: له رزگاركردنی مه‌خمور سوپای پاسداران دوو سه‌ربازی كوژرا
قاسم سولەیمانی و سۆران عومەر
وێستگه نیوز ـ
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌وه‌وه‌ی داعش له هه‌ولێر نزیك بووه‌وه خه‌ڵك هه‌ڵده‌هات، مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر دهۆك بوو، ده‌شڵێت: "له رزگاركردنه‌وه‌ی مه‌خموردا سوپای پاسداران دوو سه‌ربازی كوژرا".
سۆران عومه‌ر، له فه‌یسبوكی خۆی نووسینێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نووسینه‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی خۆی و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی كوژراوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران داناوه، له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی: "ئەو شەوەی داعش لەھەولێر نزیک بوەوە، خەڵک ھەڵدەھات مەترسی حەقیقی لەسەر دھۆک بوو، ئێمە شاندێکی پەرلەمان لەدھۆک بوین، ئێوارەکەی لەشێخان خەڵک ھەڵدەھات، سەردانی بابەشێخمان کرد لەوێ کاک جەعفەر ئیمنکی گلەیی کرد، وتی، بابەشێخ کاک مەسعودتان نیگەران کردوە کەسەردانی کردون بۆ دڵنەوایی شنگال گەنجەکانتان بەردیان بەسەیارەکەیدا داوە!".
ئه‌وه‌شی نووسیووه: "دواتر لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و بەڕێوەبەری پۆلیس و ئیدارەی شێخان چوین بەناو بازاڕ بەپێ گەڕاین بۆ بەرزکردنەوەی ورەی خەڵک، بەڵام مەترسی داعش جدی بوو لەسەر دھۆک، بەڵام ئیعلان نەکرا".
سۆران عومه‌ر، ئه‌وه‌شی وتووه: "لە نووسینگەی دھۆکی پەرلەمان بوین شەو کاک جەعفەر ئیمنکی وتی کاک مەسعود پەیوەندی کردوە ئەبێ بڕۆم، سەعات چواری بەیانی کەمەترسیەکە لەسەر دھۆک دورخرایەوە خەڵک ھاتە سەرشەقام و ئاھەنگیان کرد، دواتر کاک جەعفەر باسیکرد داعش بەتەواوی نزیک بوه‌تەوە لەدھۆک، بارزانی داوای لێکردوە چی‌یان پێ دەکرێ بیکەن ئەگەر نا خۆی دێت، وتی عەزیز وەیسی فەرماندەی، زێرەڤانی لەوێ بوو پێشمەرگە شکابوون ھەڵدەھاتن پێشیان لێ‌گرتوون و وتویانە ھەرکەس ھەڵبێ ئەیکوژین تا ھێزەکانیان گرتوه‌تەوەو بەریان بەگرتنی دھۆک گرت".
سۆران عومه‌ر، به‌رده‌وام ده‌بێت له گیڕانه‌وه‌ی باسه‌كه‌و ده‌ڵێت: "ئێمه کە رۆژ بوویەوە گەڕاینەوە ھەولێر، داوایانکرد بچینە ئیسکان بەپێ بگەڕێین تا ورەی خەڵک بەرزبێتەوە.. رۆژی دواتر مەخمور گیرابوو سەردانی ھێزەکانی پێشمەرگەمان کرد، لەبەرزایی پێش داخڵ بوون بەمەخمور خۆبەخشێکی زۆری لێ‌بوو ھێزەکانی یەکێتی و پەکەکە لەلای چەپی مەخمورەوە بەراجیمە بۆردومانی ناو مەخموریان دەکرد، سەردانمان کردن.. ھێزەکانی پارتی لەلای راستەوە بوون سەردانمان کردن برایەکی کاک عەلی حسێنی لێ بوو، لەپشتی بارەگاکەوە سەنگەر روەو مەخمور لێدرابوو ئەیڕوانی بەسەر مەخموردا، کەچوین ئێرانیەکان لەوێ بوون بۆردومانی داعشیان دەکرد".
وه‌ك سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی پێداوه، "لەوکاتەدا پەکەکە بەپێ دابەزیە ناو مەخمور، پاشان ھێزەکانی یەکێتی دواتر پارتی دابەزینە ناو مەخمور، پاش چوونە ناو مەخمور داعش بۆردومانی ناو مەخموری کرد، لەوێ دوو سەربازی ئێرانی بەرکەوتن و گیانیان لەدەس دا، یەکێتیش بەھەمان شێوە کەسێکیان بەر بۆردومانەکە کەوت و گیانی لەدەست دا".
ئه‌م نووسینه‌ی سۆران عومه‌ر له‌كاتێكدایه لە چەند رۆژی رابردوودا، لە سۆشیال میدیاکانی ئێرانەوە کورتە فیلمیک بەناوی "توکل" بڵاوکرایەوە کە تیایدا، باس لە هاوکاری قاسم سولەیمانی بۆ هەرێمی کوردستان و نەکەوتنی هەولێر دەکات لە سەروبەندی هاتنی داعشدا.
هەر لە فیلمەکەدا، کارەکتەری مەسعود بارزانی لە هاوکاریی ئەمریکییەکان بێ ئومێد دەبێت و ئێرانییەکان وەک فریادرەس دەبینێت.
PM:12:20:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت