مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی لە بۆکان دەستبەسەر کرا

‌مستەفا ئیلخانیزادە

وێستگه‌ نیوز ـ
مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر، شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان دەستبەسەر کرا.


بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە 26ی كانوونی دووه‌می 2021، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی کار و ماڵی مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی مستەفا ئیلخانیزادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کامپیوته‌ر و کەلوپەلە تایبەتەکانیدا گرتووە.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، مستەفا ئیلخانیزادە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێک بە بۆنەی دووی رێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد، لە ناو ئۆفیسەکەی خۆیدا لە ناوەندی "ئەدەب" دەستبەسەر کراوە.

ئەو نووسەرە کوردە لە پاش دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.


AM:08:29:27/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 5780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت