بەدواداچون بۆ "دەستدرێژیکردنەسەر منداڵان لە فێرگە وەرزشییەکاندا" دەکرێت


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی لەدوو رۆژی رابردودا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی چەند روداوێکی دەستدرێژیکردنەسەر منداڵان لە فێرگە وەرزشییەکاندا بڵاکرایەوە، لیژنەی وەرزش لەپەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا بەدواداچون بۆ ئەو حاڵەتانە بکات.

موحسین دۆسکی، بڕیاردەری لیژنەی وەرزش لەپەرلەمانی کوردستان بەوێستگەنیوزی راگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەی ئەوەی تێدایە لەفێرگەیەکی وەرزشیدا دەستدرێژی دەکرێتەسەر منداڵ و نەوجەوانان، هەروەها ئەمڕۆ لیژنەکەیان ڤیدیۆیەکیان بینیوە کە گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ باسی لەوەکردوە کاتێک تەمەنی 17 ساڵان بووە لەلایەن بەرپرسێکی وەرزشی ئەم وڵاتە دەستدرێژی کراوەتەسەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی لەبواری وەرزشدا کاردەکەن باس لەوە دەکەن گومانی ئەوە هەیە روداوی دەستدرێژیکردنەسەر منداڵان و نەوجەوانان لەفێرگە وەرزشییەکاندا هەبێت، ئەوەش بابەتێکی مەترسیدارە و لیژنەکەیان لەسبەینێوە بەدواداچون دەکات بۆ ئەو کەیسانە و لەدادگاکانیش چاودێری دەکەن.

بڕیاردەری لیژنەی وەرزش لەپەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕو، دوای ئەوەی بەدواداچون دەکەن و بەڵگەی سەلمێنەر لەسەر بونی ژمارەیەک حاڵەتی هاوشێوە تۆماردەکەن و رایگشتی لەروداوەکان و چۆنیەتی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ رێگریکردن لەدوبارەبوونەوەیان دەخەنەڕو.


PM:09:52:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 5384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو