ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌: عیراق بڕی‌ 99 تریلیۆن دینار قه‌رزاره‌


وێستگه‌ نیوز- سروه‌ ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق بڕی ‌99 تریلیۆن دینار قه‌رزی‌ ده‌ره‌كی‌ و ناوخۆیی‌ هه‌یه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد عیراق ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌مساڵ بڕی‌ 5 تریلیۆن و 500 ملیار دینارقه‌رز بكات.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، تا ئێستا قه‌رزه‌كانی‌ سه‌ر عیراق 99 تریلیۆن دیناره‌  به‌ بێ‌ سوو، له‌و بڕه‌ش42 تریلیۆن دینار قه‌رزی‌ ده‌ره‌كی‌ هه‌یه،‌ 56 تریلیۆن دیناریش قه‌رزی‌ ناوخۆیی‌ هه‌یه،كه‌ ‌ ئه‌مانه‌ قه‌رزی‌ كۆنن.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد،  قه‌رزی‌ تازه‌ بۆ ساڵی‌ 2021، عیراق ده‌یه‌وێت بڕی‌‌‌ پێنج تریلیۆن و500 ملیار دینار قه‌رز بكات،  جگه‌ له‌وه‌ له‌مساڵدا‌ عیراق پێویسته‌ 14.7 تریلیۆن دینار قه‌رز بداته‌وه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ش له‌ قه‌رزی‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كی‌ پێكدێت، ئه‌وه‌ش‌ به‌شێوه‌ی‌  قیست و به‌پێدانی‌ سوه‌‌وه.

سه‌باره‌ت به‌ كۆی‌ گشتی‌ قه‌رزه‌كانی‌‌ عیراق رونیكرده‌وه‌، به‌ قه‌رزی‌ پرۆژه‌ و كۆمه‌ڵێك شتی‌ دیكه‌وه‌‌ عیراق 104 تریلیۆن دینار قه‌رزار ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، عیراق داوای‌ قه‌رزو هاوكاری‌ به‌په‌له‌ی‌ لێكردوون وه‌ بڕی‌ ئه‌و قه‌رزه‌ش داوایكردووه‌ بڕی‌ 6 ملیار دۆلاره‌
سوو: واته‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزو دانه‌وه‌ی‌ به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ قازانج 



PM:03:37:25/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو