ماوەی سێ رۆژە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی كهركوك "دزراوە"
کەرکوک
وێستگەنیوز-
ماوەی سێ رۆژە ئۆتۆمبێلێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كهركوك "دزراوە" و سەرەڕای گەڕانی هێزە ئەمنییەکانیش تائێستا نەتوانراوە بدۆزرێتەوە، وتەبێژی پۆلیسی شارەکەش رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلە هەرچەندە رەنگ و ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەتییە بەڵام خاوەنداریەتییەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەگەڕێتەوە.
عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندوە، "درەنگانێکی شەوی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەگەڕەکی عەدەن باشووری شاری کەرکووک دزراوە و تائێستا ئۆتۆمبێلە دزراوەکە نەدۆزراوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیس کە دزراوە ئۆتۆمبێلی تایبەتە لەجۆری متسیۆبۆشی مۆدێل 2005 تابلۆ بەغدایە و لەپێش ماڵی کارمەندێکی پۆلیس دزراوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەیشی بەردەوامە بەڵام تا ئەم ساتە نەدۆزراوەتەوە".
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئۆتۆمبێلێکی زۆر ھەن کە موڵکی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکن بەڵام تایبەتن و بۆ دەوامی فەرمی بەکاری دەھێنین و ئەمەیشی کە دزراوە لەسەر ساڵنامەکەی نووسراوە کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ پۆلیس دەگەڕێتەوە، بەڵام رەنگ و شێوازی ئۆتۆمبێلەکە نەگۆڕاوە و بەتایبەت ماوەتەوە".
PM:10:35:23/01/2021
ئهم بابهته 2268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت