بانكی رافیده‌ین گه‌وره‌ترین قه‌زر به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
وێستگه نیوزـ
بانکی ڕافیدەینی عیراق رایگه‌یاند كه تا بڕی 100 ملیۆن دینار به‌شێوه‌ی قیست و به قه‌رزی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات، ئه‌مه‌ش بەرزترین ڕێژەی پێدانی قەرزه كه بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان بكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەینی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: به چه‌ند مه‌رجێك ئه‌و 100 ملیۆنه به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات، دیارترینی مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه فەرمانبەرەکە لە دەوام بەردەوام بێت و باشتریش وایە موچەکەی لەسەر بانکەکە پبێت، دەشڵێت له پێدانی ئه‌و قه‌رزه گه‌وره‌یه‌شدا وەرگرتنه‌وه‌ی پارەکە به‌شێوه‌ی قیست ده‌بێت و مانگانە ڕێژەی 50% لەتێکڕای موچەی فەرمانبەرەکە ده‌بڕدرێت.
بانکی ڕافیدەین ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه هەموو جۆرەکانی قەرز به‌شێوه‌ی وه‌رگرتنه‌وه به قیستی مانگانه به فه‌رمانبه‌ران بدات و داوای لە سەرجەم لقەکانیش کردوه مامەڵەکانی تایبەت بە قەرزکردن وەربگرن و ئاسانکاری بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه خوازیاری وه‌رگرتنی قه‌زرن.
بانكی رافیده‌ین راشیگه‌یاندوه كه پێدانی ئه‌و قه‌رزانه بۆ چالاککردنی کەرتی تایبەت و کاری وەبەرهێنانە لە عیراق، سودی قەرزەکەش بۆ 5% زیادكراوه.
AM:11:43:23/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 29096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت