هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران له رێگای تونێلی پێشڕه‌و ئاگادار دەکاتەوە
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی داوا له شۆفێران ده‌كات ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ئاگاداری هاتوچۆی سنوری قه‌زای شارباژێڕ بن.
له ئاگادارییه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی داوه به شۆفێران له هاتوچۆی رێگای سەرەکیی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەک و رایگه‌یاندوه كه بەھۆی بارینی بەفر بۆ شۆفێریکردن شیاو نییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردوه ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە و ھاتوچۆکردن بۆ سنوری شارباژێر رابگرن.
PM:10:55:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت