رێباز حه‌ملان: زیاترلە یه‌ك ملیۆن موچه‌خۆر لە هەرێم هه‌یه و داهاتی مانگانه‌ش 440 ملیۆن دۆلاره
وێستگه نیوزـ
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی ئاشكرایكرد كه له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك ملیۆن و 260 هه‌زار موچه‌خۆر هه‌یه، داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تیش له نه‌وت و نانه‌وتی 440 ملیۆن دۆلاره له‌كاتێكدا بۆ موچه پێویستی به 755 ملیۆن دۆلاره.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی سه‌باره‌ت به داهاتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردئێستا به هۆی ئاساییبوونه‌وه‌ی هاتوچۆ له ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئه‌و جموجۆڵه بازرگانییه‌ی له ئارادایه داهاتی مانگانه‌ی نانه‌وتی له هه‌رێم ده‌گاته 200 ملیۆن دۆلار و داهاتی نه‌وتیش ده‌گاته 220 ملیۆن دۆلار. ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش هه‌ڵكشێت بێگومان ئه‌و داهاته زیاتر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته بوترێت ئێمه هه‌میشه به 11 دۆلار كه‌متر له نرخی "برێنت" نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین.
وتیشی: به كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت، گومرگ، رسوومات، باج و ته‌واوی داهاته‌كانی دیكه، ژماره‌یه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ژماره‌یه، پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان داده‌ڕێژرێت.
له‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی قاچاغچێتی رێباز حه‌ملان وتی: وه‌زیرانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ رایانگه‌یاندووه هێزی هاوبه‌ش و تایبه‌تیان ئاماده‌كردوه و چاوه‌ڕزام ده‌كرێت داواكاری گشتیی فه‌رمانی جوڵاندنی ئه‌و هێزه ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌روازه سنورییه‌كان و كۆتایی به دیارده‌ی قاچاغچێتی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و گه‌نده‌ڵی له‌و ده‌روازانه بهێنرێت.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری دارایی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبرانی هه‌رێمی ئاشكرا كرد و وتی: له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا ناكۆكی له باره‌ی ژماره‌ی موچه‌خۆران هه‌یه، له به‌غدا خانه‌نشینان له لیستی مووچه‌خۆراندا نین و ئه‌وه‌ش ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی موچه‌خۆران به‌راورد به هه‌رێم كه‌م پیشان ده‌دات.
رونیشیكرده‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی سندوقی خانه‌نشینییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین و واریسی شه‌هید و ئه‌نفالكراو و زیندانیانی سیاسی و پله‌تایبه‌ته‌كان سه‌رجه‌میان وه‌ك "موچه‌خۆر" هه‌ژمار ده‌كرێن، كه‌چی به‌غدا دان به 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نێت و ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ژماره‌یه مامه‌ڵه ده‌كات، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی موچه خۆران زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتره و وتی "ئێمه یه‌ك ملیۆن و 260 هه‌زار مووچه‌خۆرمان هه‌یه كه به‌مجۆره‌یه: 100 هه‌زاری كه‌سوكاری شه‌هیدانن. 108 هه‌زار خانه‌نشینن و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 60%ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نین و 40%ی سه‌ربازی و ئه‌منین. 159 هه‌زار كه‌س له تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی موچه‌یان هه‌یه و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ئاستی خه‌رجییه‌كانیان هه‌ڵكشاندوه، هه‌ربۆیه بۆ هه‌ر مانگێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 755 ملیۆن دۆلار هه‌یه بۆ موچه.
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كۆده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ش، رێباز حه‌ملان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێمی کوردستان، هه‌مووانی راسپارد ژماره‌یه‌كی ورد دیار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بزانێت كه‌ی موچه‌ی وه‌رده‌گرێت، سی رۆژ جارێكه، 40 رۆژ جارێكه یاخود چه‌ند وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی په‌یوه‌ندیداره و وه‌زاره‌ت ئه‌و پرسه روون ده‌كاته‌وه.
PM:11:03:12/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت