هاتوچۆی سلێمانی خاوه‌نی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەکاتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز ـ
هاتوچۆی سلێمانی ئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ناوه‌كانیانله پشكنین ده‌رچووه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
له ئاگادارییه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه: ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ژمارە كاتین و پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەرنەچون، دواتر بە فەرمانێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانەوە لیژنەیەكی هاوبەش پێكهێنرا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.
ده‌شڵێت: "پشكنین بۆ 190 ئۆتۆمێل كرا و لەو ژمارەیە 156 ئۆتۆمبێل لە پشكنین دەرچوون و 34 ئۆتۆمبێلەكەی تریش لە پشكنین دەرنەچوون، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان كراوە لە ماوەی یەك مانگدا واتە له‌مڕۆ 11ی كانوونی دووه‌م بۆ 11ی شوباتی 2021، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بەمەبەستی رایی كردنی مامەڵەكانیان، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای یاسایی دەبنەوە".
PM:01:47:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت