بەرپرسێکی داعش لە كه‌ركوك دەستگیرکرا

‌تۆمەتبارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ بەرپرسی دیوانی غەنائمی رێکخراوی چه‌كداری‌ داعشیان لە نێو ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی پەنجاعەلی دەستگیر كردووه‌.


لە راگەیاندراوێکی‌ وەزارەتی ناوخۆی عیراقدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، ده‌زگای‌ هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی‌، توانیویانە بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی داعش لە نێو ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی پەنجاعەلی دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستگیرکراوەکەی داعش نازناوی (ئەبو بەکر)ـە و پێشتر بەرپرسی دیوانی غەنابم بووە لە ناو خەلافەتی داعش لە سنووری حەویجە.

هاوکات روونیشكراوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌  بەرپرسی دیوانی غەنائم بووه‌، دەستگیرکراوەکەی داعش چەندین پۆستی ئەمنی لە سنوری قەزای حویجە و ناحیەکانی عەباسی و زاب بووە.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و ناوبراو دانی بە تاوانەکانی لە ناو داعش ناوە.


PM:01:52:29/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 1176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت