لە ئامێدی شهڕ لهنێوان پێشمهرگه و پهكهكه روویدا
وێستگە نیوز-
ئەمشەو لەسەر شهقامی گشتیی لە نێوان ناحیەی دێرەلۆک بۆ قەزای ئامێدی، شەرە تەقە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە روویدا و بەوھۆیەوە سێ گەریلا برینداربوون.
زاگرۆس ھیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) تایبەت بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:"کاتێک ھەڤاڵانمان بە شەقامەکەدا تێپەڕیون،، ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەیان بۆ داناون و تەقەیان لێکردون و سێ گەریلایان بریندار کردوە."
وتیشی:" دوای ئەو شەرە تەقەیە خەڵکی ناوچەکە هەوڵیانداوە بریندارەکان لە شوێنی روداوەکە دوربکەنەوە، بەڵام پێشمەرگە رێگەیان پێ نەداون ."
بەپێی زانیارییەکان دوای ئەو شەرەتەقەیە بۆ ماوەی 15 خولەک رێگەی ھاتوچۆ لە نێوان ناحیەی دێرەلۆک وقەزای ئامێدی داخراوە و دواتر ھاتوچۆ ئاسایی بوەتەوە.
PM:11:55:13/12/2020
ئهم بابهته 3528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت