زانكۆیەكی سلێمانی ماوەی 4 رۆژ پشووی راگەیاند


وێستگە نیوز-

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ماوەی چوار ڕۆژی كردە پشوو بۆ خوێندكاران "بەمەبەستی پاراستنی ناوەندەكانی خوێندن و و فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام".

پێشتریش سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین لەبارەی‌ دەوامی‌ خوێندنی‌ بەیانیان و ئێواران پەیامێكی‌ بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی‌ بەوەداوە، دەوامی خوێندن لەهەردوو خوێندنی بەیانیان و ئێواران، ھەروەھا خوێندنی باڵا، لە سبەینێ‌ چوارشەممە 9ی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ 2020 تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 13ی‌ كانوونی‌ یەكەمی‌ 2020 پشووی فەڕمی دەبێت.

لە پەیامەكەی‌ سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین ئەوەش خراوەتەروو، ئەو بەشانەی تاقیكردنەوەیان هەیە، بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانیان، لەدوای ڕۆژی یەكشەممەوە بەردەوام دەبن لەتاقیكردنەوەكانیان.



AM:12:02:09/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 5380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت